- هۆشداری وئاگادار کردنەوە لە خۆشوبهاندن بە کافر وفاسقەکان.
- ئامۆژگاری کردن بۆ خۆچواندن بە پیاوچاکان وئەوان قودوە وسەرمەشق بن.
- خۆچواندن لە ڕووکەشدا دەبێتە هۆی خۆشویستن لە ناخدا.
- مرۆڤ تووشی هەڕەشە وتاوان دەبێت بەپێی جۆری خۆچواندنەکە.
- نەهی کردن لە خۆچواندن بە کافرەکان مەبەست لێی نەهی کردنە لە خۆچواندن پێیان لە پەرستنەکان وخوو ونەریتە تایبەتەکانیان، بەڵام ئەگەر شتێک لەمانە نەبێت وەکو فێربوونە پیشەسازییەکان وهاوشێوەکانی کە سوودی بۆ ئیسلام ومسوڵمانان هەیە ئەوا ئەمە ناچێتە ژێر خانەی نەهی کردنەوە.