- فەزڵ وپلە وپایەی عەلی کوڕی ئەبی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- دەردەخات، وشاهێدی دانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ؛ ئەو خودا وپێغەمبەری خۆشدەوێت، وخودا وپێغەمبەرەكەیشی ئەویان خۆشدەوێت.
- بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر خێر وچاکەکردن، وکێبڕکێ کردنیان لەسەر ئەنجامدانی.
- دروستێتی ڕەچاوکردنی ئەدەبە جوانەکان لەکاتی جەنگدا، ودوورکەوتنەوە لە زیادەڕەوی وسەرەڕۆیی ودەنگی بێزارکەر کە هیچ پێویست نین.
- لە بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونكە هەواڵیدا سەبارەت بە سەركەوتنیان بەسەر جولەكەدا، وڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد، وخوای گەورە بە ئیزنی خۆی شیفای بەخشی بە چاوەكانی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب لەسەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
- مەبەستی مەزن لە جیهاد بریتیە لەوەی خەڵكی بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە وپابەندی ئەم ئاینە مەزنە بن.
- بانگەوازی کردن بە پلە وقۆناغ دەبێت سەرەتا داوا لە کافر دەکرێت کە مسوڵمان بێت ودوو شاهێدیەکە بڵێت، وپاشان فەرمانى پێدەکرێت فەرزەکانى ئیسلام جێبەجێ بکات.
- فەزڵ وپلە وپایەى بانگەوازى کردن بۆ ئاینی ئیسلام وئەو خێرەی تێیدایە بۆ ئەو كەسەی بانگەوازی بۆ دەکرێت وبۆ بانگخواز، ئەوەى بانگەوازی بۆ دەکرێت وئامۆژگاری دەکرێت؛ لەوەیە هیدایەت وەربگرێت وببێتە مسوڵمان، وبانگخواز پاداشتێکی زۆر گەورە وەردەگرێت بەهۆی ئەم کردەوە چاکە.