- ئامۆژگاری کردن بۆ ڕێنیشاندانی کارە خێر وچاکەکان.
- هاندان بۆ ئەنجامدانى کارى خێر وچاکە هۆکارە بۆ کامڵی وپتەوبوونی کۆمەک وهاوکاری لەنێو کۆمەڵگای مسوڵمان.
- فراوانی فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
- فەرموودەکە بنچینەیەکی گشتیە بۆیە هەموو کارە خێرەکان دەگرێتەوە.
- مرۆڤ ئەگەر نەیتوانى داواى پرسیارکار جێبەجێ بکات، ئەوا ڕێنیشاندەری دەبێت بۆ کەسێکی تر ؛ کە لەوەیە داواکەى بۆ جێبەجێ بکات.