- فەزڵ وپلە وپایەی بانگەوازى کردن بۆ هیدایەت وڕێگای ڕاست، ئەگەر زۆر یان کەم بێـت، وئەوەى بانگەوازى دەکات پاداشتی وەکو ئەو کەسەیە کە کردەوەکە دەکات، وئەمیش فەزڵێكی مەزن وئەوپەڕی بەخشندەییە لەلایەن خوداوە.
- ترسناكی بانگەوازى کردن بۆ گومڕایی، ئەگەر زۆر یان کەم بێـت، وئەوەى بانگەواز دەکات بۆ گومڕایی ؛ وەکو تاوانی ئەو کەسەی لەسەر دەنووسرێت کە کردەوەکە دەکات.
- پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە، ئەوەى بانگەوازى بکات بۆ خێر وچاكە ؛ پاداشتی وەکو ئەو کەسەیە کە کردەوەکە دەکات، وئەوەی بانگەوازی بكات بۆ شەڕ وخراپە ؛ وەکو تاوانی ئەو کەسەی لەسەر دەنووسرێت کە کردەوەکە دەکات.
- دەبێت مسوڵمان ئاگادار بێت کەسانێک چاوی لێ نەکەن كاتێك بەئاشكرا تاوان دەكات وخەڵكی دەیبینن، چونكە تاوانی زیاتری لەسەر دەنووسرێت ئەگەر كەسێك چاوی لێبكات ؛ هەرچەندە ئەو هانی نەدابێت بۆ كردنی تاوانەكەش