- گرنگی فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە ؛ بۆ پاراستنی كۆمەڵگا وڕزگاربوونی.
- لەشێوازەكانی فێركردن ؛ هێنانەوەی نمونەكان، ئەمیش بۆ نزیك كردنەوەی ماناكان لە ئەقڵ بە وێنەی هەستپێکراو.
- كردنی خراپە بە ئاشكرا لەگەڵ نەهی لێنەكردنی ؛ زیان وشەڕێكە كە سەرەنجام زیانی بۆ هەمووان هەیە.
- تیاچوونى کۆمەڵگا سەرەنجامی وازهێنانە لە خراپەکاران چونكە بە ئارەزووی خۆیان خراپە وفەساد لەسەر زەوی بڵاو دەکەنەوە.
- هەڵسوكەوتی هەڵە ونیەتی باش ؛ بەس نین بۆ قبوڵكردنی وەكو كردەوەیەكی چاك.
- بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵگای مسوڵماندا هاوبەشە وتایبەت نییە بە تاکێکی دیاریکراو.
- سزادانی گشتی بەتاوانی تاكەكان ؛ ئەگەر نكۆڵییان لێنەكەن.
- خراپەكاران شەڕ وخراپەكەیان لەڕواڵەتی چاكەدا پیشان دەدەن بە كۆمەڵگا هەروەكو دووڕووەكان.