- فەرموودەکە بنچینە وئەسڵە لە پلەکانى گۆڕینی خراپەدا.
- فەرمانکردن بە پلەبەندی لە نەهی کردن لە خراپە، هەرکەسەو بە پێی توانای.
- نەهی کردن لە خراپە بابەتێکی گەورەیە لە ئایندا ولە سەر هیچ کەسێک لاناچێت، وئەرکە لەسەرە هەموو مسوڵمانێک ؛ هەرکەسەو بەپێی تواناى.
- فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە لە تایبەتمەندیەکانى ئیمانە، وئیمان زیاد وکەم دەکات.
- مەرجە لە گۆڕینی خراپە: زانست هەبێت بەوەى کە ئەو کارە خراپەیە.
- مەرجە لە گۆڕینی خراپە: کە ئەو نەهی کردنە نەبێتە هۆی کردنی خراپەیەکی گەورەتر.
- نەهی کردن لە خراپە چەند ڕێنمایی ومەرجێکی هەیە کە پێویستە مسوڵمان بیزانێت.
- ئینکار کردن لە خراپە پێویستی بە سیاسەتی شەرعی و زانست وچاوڕۆشنی هەیە.
- نکۆڵی نەکردن لە خراپە بە دڵ بەڵگەیە لەسەر لاوازى ئیمان.