- ئاماژەیە بۆ سادەیی (تواضعی) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ موعازی لەپشتیەوە سوار کرد لەسەر ئاژەڵەکەى.
- ئاماژەیە بۆ شێوازێک لەشێوازەکانى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چەندجارێک بەشێوەى بانگکردن ناوى موعازی هێنا ؛ بۆئەوەى سەرنجی ئەوە بدات کە دەیڵێت.
- لە مەرجەکانی شاهێدیدان بە (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) ئەوەیە کە ئەو کەسەی شاهێدیەکە دەدات ؛ ڕاستگۆ بێت ودرۆزن نەبێت وگومانی نەبێت.
- ئەهلی تەوحید (ئەهلی یەک خوا پەرستی) بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخ نامێننەوە، ئەگەر بچنە دۆزەخەوە بە هۆی تاوانەکانیان ؛ ئەوا دەردەچن پاش ئەوەی پاک دەبنەوە لە تاوانەکان.
- فەزڵ وپلەو پایەی هەردوو شاهێدیدانەکە بۆ کەسێک بەڕاستگۆییەوە بیڵێت.
- لەهەندێک حاڵەتدا وازهێنان لە ووتنی قسەیەک ئەگەر ببێتە هۆی خراپەیەک ؛ ڕێگەپێدراوە.