- (موحکەم) لە ئایەتەکانى قورئان: ئەو ئایەتانەن کە ئاماژە ومەبەستیان ڕوونە ومانایان دیارە، و(موتەشابیهـ) : ئەو ئایەتانەن کەزیاتر لە یەک مانا لە خۆ دەگرن وپێویستی بە تێڕوانین وتێگەیشتن هەیە.
- هۆشداری لە تێکەڵ بوون لەگەڵ ئەوانەی لاڕێ بوون یان بیدعەچیەکان یان ئەوانەى هەندێک گومان وپرسیار فڕێدەدەن بۆ گومڕاکردنی خەڵکی وگومان دروستکردن لەلایان.
- لە کۆتایی ئایەتەکەدا ئەم ڕستەیە هاتووە: {وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} واته: {بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت}، سەرزەنشت کردنی گومڕاکان و وەسفکردنی خاوەن بیر وهۆشەکانى تێدایە ئەوانەى زانان سەبارەت بە زانستی شەرعی، واتای ئایەتەکەش ئەمە دەگەیەنێت: گومڕاکان وئەوانەى بێئاگان بیر ناکەنەوە وپەند وەرناگرن وشوێنی هەوا وئارەزوو دەکەون بۆیە خاوەنی بیرو هۆش وژیرمەندی نیین.
- شوێنکەوتنی ناڕوون هۆکارە بۆ لادانى دڵ.
- ئەو ئایەتەى ناڕوونە -موتەشابیهە- و لەوەیە لێی تێنەگات ؛ واجبە بۆ لێکدانەوەى بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئایەتەى مەبەستەکەى ڕوونە -موحکەمە-.
- خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وایکردووە قورئان ئایەتى مەبەست ڕوونی تێدا بێت وهەروەها هەندێک ئایەتی تێدایە کە ڕوون نیە ؛ بۆ تاقیکردنەوەى خەڵکی وهەروەها بۆئەوەى ئیمانداران لە گومڕاکان جیا بنەوە.
- بوونی ئایەتی ناڕوون لە قورئاندا : فەزڵ وپلەوپایەى زانایان دەردەخات لەسەر خەڵکی تر، وئاماژەیە بۆ لاوازى درککردنی ئەقڵەکان ؛ بۆئەوەى ملکەچی پەروەردگاریان بن ودان بنێن بە بێ تواناییان.
- فەزڵی دامەزراوی وقووڵی لە زانستدا وگرنگی جێگیر بوون لەسەر ئەم ڕێبازە.
- ئەهلی تەفسیر لە ڕاوەستان لەسەر وشەی {الله} لە ئایەتە پیرۆزەکەدا { وما يعلم تأويله إلا الله والراسخون في العلم } دوو بۆ چونیان هەیە:
- ئەوەی لەسەر وشەی {الله} وەستا واتای تأويل لە ئایەتەکەدا زانستی حەقیقی وڕاستی تەواوی شتەکەیە و ئەوەی کە مرۆڤ پەی پێ نابات وەک حەقیقەتی ڕۆح وکاتی هاتنی قیامەت وئەوشتانەی کە زانستی تەنها لای الله یە، لێرەدا ئەهلی زانست وعلم ئیمان دەهێنن وزانستی حەقیقیەتی دەگێڕنەوە بۆ لای الله وملکەچ دەبن،
- ئەوەی لەسەر وشەی {الله} نەوەستا لەکاتی خوێندنەوەی ئەوا واتای تأويل لە ئایەتەکەدا بریتیە لە تەفسیر وڕونکردنەوەی واتای ئایەتەکە، کەواتە لەسەر ئەم جۆرە خوێندنەوەیە زانسی شتەکە لای الله یە وزانایانیش علمیان پێ هەیە وئیمانیان پێی هێناوەو واتاکەی دەگێڕنەوە بۆ ئایەتە موحکەمەکە