- فەرمان بە ئامۆژگاری کردنی هەمووان.
- مەزنی پلەی ئامۆژگاری کردن لە دیندا، بۆیە ئامۆژگاری کردن بە دین (ئاین) ناوبراوە.
- ئایین بیروباوەڕەکان و وتەکان و کردەوەکان دەگرێتەوە.
- بەشێک لەئامۆژگاری بریتیە لە پاککردنەوەى نەفس لە فێڵکردن بەرامبەر ئەو کەسەی ئامۆژگاری دەکرێت ودەبێت خواستی خێر وچاکەى بۆ هەبێت.
- جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە شتێک بە گشتی باس دەکات پاشان شیدەکاتەوە و وردەکارییەکانی ڕووندەکاتەوە.
- دەستپێکردن بە گرنگترین پاشان گرنگترین بە پلەیەکی کەمتر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئامۆژگاری کردن بۆ خودا دەستیپێکرد، پاشان بۆ -لەبەر- کتێبەکەی، پاشان بۆ -لەبەر- پێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بۆ پێشەوای مسوڵمانان، پاشان بۆ هەموو خەڵکی.