- فەرموودەکە نیشانەیەکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- چونکە هەواڵی دا سەبارەت بەو شتانەى ڕوودەدەن لە ئومەتەکەیدا، وبەو شێوەیە ڕوویدا کە ئەو باسیکرد.
- هەواڵدان بە کەسێک کە پێشبینی دەكرێت لەوەیە تووشی تاقیکردنەوە ببێت ؛ ڕێگەپێدراوە، بۆئەوەى خۆی ئامادە بکات، وئەگەر ئەو تاقیکردنەوە ڕوویدا ئارامگر بێت وداواى پاداشت لە خواى گەورە بکات.
- دەستگرتن بە قورئان وسوننەتەوە هۆکارە بۆ دەرچوون لە فیتنە وناکۆکییەکان.
- ئامۆژگاری کردن بە گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی كاربەدەست لە چاكەدا، ودەرنەچوون لە دژیان ئەگەرچیش ستەمیان كرد.
- بەکارهێنانی دانایی وشوێنكەوتنی سوننەت لەكاتی فیتنەدا.
- دەبێت مرۆڤ ئەو مافەی لەسەریەتی جێبەجێی بكات؛ ئەگەرچیش ستەمی لێبكرێت.
- بەڵگەیە بۆ بنچینەی: هەڵبژاردنی كەمترین خراپە وشەڕ.