- لە بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- : هەواڵدانییەتی سەبارەت بەوەی ڕوو دەدات، وڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد.
- ڕازیبوون بە خراپە وبەشداری كردن تێیدا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، و واجبە نكۆڵی لێبكرێت.
- ئەگەر فەرمانڕەوایان کارێکی ناشەرعیان كرد، ئەوا ئەو كاربەدەستانەی لەژێر دەستیاندان وهەروەها زانایان ومسوڵمانان؛ نابێت لەو کارە ناشەرعییانەدا گوێڕایەڵیان بن.
- دەرچوون دژی فەرمانڕەوای مسوڵمان ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی خراپە وخوێن ڕشتن ونەمانی ئاسایش، بۆیە خۆڕاگرتن لەسەر خراپەی فەرمانڕەوا تاوانبارەكان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانیان ؛ خراپەیەكی كەمترە بەبەراورد لەگەڵ سەرەنجامەكانی دەرچوون لەدژیان.
- نوێژکردن بابەتێكی زۆر مەزنە، وجیاوازیکارە لە نێوان کوفر وئیسلام.