- ئەم فەرموودەیە تەنها تایبەت نیە بە پێشەوای گەورە وجێگرەکانی، بەڵکو گشتییە هەموو کەسێک دەگرێتەوە کە سەرپەرشتیار وبەرپرسیارە لە سەر کۆمەڵێک کەس کە لە ژێر دەستی ئەودان وەکو: باوک ومامۆستا وجگە لەوانە.
- واجبە لەسەر هەرکەسێک کرا بە بەرپرسیار لەسەر کاروباری مسوڵمانان ؛ ئامۆژگاریان بکات، وکۆشش بکات لەجێبەجێکردنی بەرپرسیاریەتیەکە بەچاکترین شێوە، ودەبێت ئاگاداربێت لە خیانەت کردن.
- گەورەیی بەرپرسیاریەتی لەسەر ئەستۆی ئەو کەسەی دەکرێت بە بەرپرسیار وفەرماندار جا گشتی یان تایبەت، گەورە یان بچووک بێت.