- گوێڕایەڵی کاربەدەست واجبە لە کارێک کە سەرپێچیکردنی فەرمانی خوای گەورە نەبێت.
- هۆشداریەكی توندی تێدایە دژی ئەوانەی دەردەچن لە گوێڕایەڵی فەرمانڕەوا وخۆیان جیا دەكەنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان، ئەو کەسەی دەرچووە ئەگەر لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ئەوا لە سەر ڕێبازی ئەهلی نەفامی وجاهیلیەت مردووە (کە مەبەست پێی مردنێکی باش نییە -عاقیبەت خێری نییە-).
- نەهی كردن لە جەنگ وشەڕ لەپێناو دەمارگیری.
- واجبێتی جێبەجێگەیاندنی پەیمانەكان.
- لەگوێڕایەڵی پێشەوا وپابەندبوون بەكۆمەڵی مسوڵمانان ؛ خێری گەورەی تێدایە، لەوانەش: ئاسایش وهێمنی وچاكبوونی حاڵ وگوزەران.
- نەهی كردن لەخۆچواندان بە ڕێبازی خەڵكی جاهیلیەت.
- فەرمانكردن بە پابەندبوون بەكۆمەڵی مسوڵمانان.