- گرنگی دەستگرتن بە سونەت وشوێنکەوتنی.
- گرنگیدان بە ئامۆژگاری ونەرمکردنی دڵەکان.
- فەرمان بە شوێنکەوتنی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان لەپاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوانیش چوار خەلیفەن: ئەبوبەكر وعومەر وعوسمان وعەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-.
- نەهی کردن لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا، وهەموو بیدعەیەك لە ئایندا گومڕاییە.
- گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى ئەو کەسەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیمانداران ؛ بەمەرجێک فەرمان بە تاوان وسەرپێچی نەکات.
- گرنگێتی تەقواداری وترسان لە خواى گەورە لە هەموو كات وحاڵێکدا.
- ناکۆکی ڕوو دەدات لەنێو ئەم ئومەتە وبەردەوامە، و لەكاتی ڕوودانی واجبە مسوڵمان پابەند بێت بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان.