- ئەم فەرموودە لەوانەیە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگێڕێتەوە لە پەروەردگارییەوە، بە (فەرموودەی قودسی) یان (فەرموودەی خودایی) ناودەبرێت، ووتن وماناكەی لە الله وەیە، بەڵام تایبەتمەندیەكانی قورئانی پیرۆزی نییە كە جیای دەكاتەوە لە قسەی تر؛ لەوانەش: خوێندنەوەی پەرستنە ودەستنوێژگرتن بۆ خوێندنەوەی وتەحەدا وموعجیزە، وهتد.
- نەهی كردن لە ئازاردانی دۆستانی الله وهاندان بۆ خۆشویستنیان، ودانپێدانان بە فەزڵ وچاكەیان.
- فەرمانكردن بە دژایەتیكردنی دوژمنانى الله، وحەرامێتی دۆستایەتی كردنیان.
- هەركەسێك بانگەشەی دۆستایەتی الله بكات بەبێ شوێنكەوتنی شەریعەتەكەی ؛ درۆ دەكات لە بانگەشەكەیدا.
- مرۆڤ دەبێتە دۆستی الله ؛ بەجێبەجێكردنی فەرزەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
- لەو شتانەی دەبنە هۆی ئەوەی الله بەندەی خۆشبوێت و وەڵامی نزاكانی بداتەوە ؛ ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكانە لەپاش جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
- ئاماژەكردن بۆ ڕێزداری وشەرەفمەندی دۆستانی الله وبەرزی پلەوپایەیان.