- ڕوونکردنەوەى مافى خواى گەورە کە واجبی کردووە لەسەر بەندەکانى، وئەمیش ئەوەیە کە بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.
- ڕوونکردنەوەى مافى بەندەکان لەلای خواى گەورە کە واجبی کردووە لەلای خۆی وەکو فەزڵ ونیعمەتێک، ئەمیش ئەوەیە هەرکەسێک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدات بیکاتە بەهەشتەوە وسزای نەدات.
- موژدەیەکی گەورەیە بۆ ئەو موەحیدانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن وچارەنووسیان چوونە بەهەشتە.
- موعاز ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە لەپێش مردنی؛ لەترسی ئەوەى نەوەکو گوناهبار بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.
- ئاماژەیە بۆ بڵاو نەکردنەوەى هەندێک فەرموودە لەلای هەندێک خەڵک لەترسی ئەوەى نەک کەسانێک هەبن لێی تێنەگەن؛ بەمەرجێک ئەو فەرموودانە باسی کردەوە و حەددی شەرعی نەبێت.
- موەحیدە تاوانبارەکان لەژێر ویستی خواى گەورەن ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆش دەبێت، پاشان چارەنووسیان بەرەو بەهەشتە.