- حەرامێتی ڕاگرتنی سەگ مەگەر سەگی ڕاوکردن یان مەڕوماڵات یان کشتوکاڵ نەبێت.
- هەڵواسینی وێنەى ڕۆح لەبەر لە کردەوە خراپەکانە كە هۆکارە بۆ دووربوونەوەى فریشتەی ڕەحمەت لە ماڵ، وبوونی لە ماڵدا هۆکارە بۆ بێبەشبوونی ئەو ماڵە لە ڕەحمەت، بەهەمان شێوە بوونی سەگ هەروایە
- ئەو فریشتانەى ناڕۆنە ماڵێك كە سەگ یان وێنەی ڕۆح لەبەری تێدا بێت ؛ فریشتەی ڕەحمەتن، ئەمە فریشتەکانى تر ناگرێتەوە وەکو: ئەو فریشتانەى مرۆڤ دەپارێزن، وئەو فریشتانەى کردەوەکان دەنووسن، وئەوانی تر كە فەرمانێكی دیاریكراویان هەیە، ولە نێویاندا فریشتەی ڕۆح كێشان (ملک الموت) ؛ ئەمانە دەچنە نێو هەموو ماڵێكەوە.
- حەرامبوونی هەڵواسینی وێنەى ڕۆح لەبەر لەسەر دیوارەکان وهەر شوێنێکی تری نێو ماڵدا.
- خەتابی دەڵێت: ئەو فریشتانە ناڕۆنە ماڵێك كە سەگ یان وێنەی ڕۆح لەبەری تێدا بێت ؛ ئەوانەیان دەگرێتەوە كە حەرامە ڕاگرتن وهەڵواسینیان لە سەگ و وێنەی ڕۆح لەبەرەكان، بەڵام ئەوانەی كە حەرام نین وەكو سەگی ڕاوكردن وكشتوكاڵ ومەڕوماڵات وئەو وێنانەی كە ڕێزلێنراو نین وەكو وێنەی سەر ڕاخەر وسەرین وهتد ؛ ئەمانە نابنە هۆی نەهاتنە ژوورەوەی فریشتەی ڕەحمەت.