- نەهی کردن لە نوێژکردن لەنێو گۆڕستانەکان، یان لەنێو گۆڕەکان، یان لەبەرامبەریان، جگە لە نوێژی جەنازە نەبێت ؛ هەروەکو لە سونەتدا هاتووە.
- نەهی کردن لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان ئەمیش بۆ داخستنی ئەو دەرگایەی ڕێگایە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله.
- ئاینی ئیسلام نەهی کردووە لە زیادەڕەوی کردن لە گۆڕەکان ونەهی کردووە لە بێڕێزی کردن بەرامبەریان، بۆیە نابێت زیادەڕەوی وکورتڕەوی کردن هەبێت.
- ڕێز وپلەوپایەی مسوڵمان دەمێنێت تەنانەت لە پاش مردنیشی، وسەبارەت بە ئەمەش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (كسر عظم الميت كَكَسره حيًا)، واته: (شکاندنی ئێسکی مردوو وەکو شکاندنی وایە لە کاتی زیندوویەتیدا).