- حەرامبوونی تەکفیر یان تەفسیق کردنی خەڵکی، بە بێ ئەوەى بەڵگەى شەرعی لەسەری هەبێت.
- واجبێتی دڵنیابوون لەكاتی حوكمدان بەسەر خەڵكیدا.
- ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: ئەمە هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر ئەو كەسەی یەكێك لە مسوڵمانان تەكفیر دەكات؛ لەكاتێكدا بەو شێوەیە نییە، و بەڕاستی گرفتێكی مەزنە.
- ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: لەڕاستیدا مەرج نییە بەو قسانە كە پێی دەڵێت: كافریت یان فاسقیت یان گوناهباریت؛ دەستبەجێ خۆیشی بگرێتەوە، لەم شێوازە ووتنە وردەكاری هەیە: ئەگەر مەبەستی ئامۆژگاری كردنی یان ئامۆژگاری كردنی كەسێكی تر بێت بە ڕوونكردنەوەی حاڵی؛ ئەوا لێرەدا دروستە وای پێ بڵێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی عەیبدار كردن وناوزڕاندن وئازاردانی بێت؛ ئەوا دروست نییە، چونكە فەرمانكراوە بە پۆشینی وفێركردنی وئامۆژگاری كردنی بە چاكە، ئەوەی دەكرێت بە نەرمونیانی نابێت بە توندی جێبەجێ بكرێت؛ چونكە دەبێتە هۆی سەركێشی وبەردەوامبوونی لەسەر ئەو كارە، هەروەكو لە سروشتی زۆرێك لە خەڵكیدایە كە خۆیان بەرز ڕادەگرن لەئاست جێبەجێكردنی فەرمانەكان، بەتایبەت ئەگەر فەرمانكار پلەی لە خوارەوەی فەرمانپێكراو بێت.