- حەرامبوونی ووتنی: (ما شاء الله وشئت) واتە: (خواى گەورە وتۆ ویستتان لەسەر بێت)، وئەو ڕستانەیشى هاوشێوەى ئەمەن چونکە پیتی (و) ئاماژەیە بۆ بەراوردکردن وهاوتا بوون ؛ ئەمیش لە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خواى گەورە لە دەربڕین وقسەدا.
- دروستێتی ووتنی: (ما شاء الله ثم شئت) واتە: (خواى گەورە ویستی لەسەر بێت پاشان تۆ ویستت لەسەر بێت)، وئەو ڕستانەى هاوشێوەى ئەمەن کە دەستەواژەی (ثم:پاشان)ی لەگەڵدا بەکارهاتووە ؛ چونکە نەهی لێنەكراوە وئاماژە نییە بۆ بەراوردکردن وهاوتا بوون بۆیە ئاساییە.
- جەختکردنەوە لەسەر سیفەتی (مشیئة:ویست) بۆ خواى گەورە، وجەختکردنەوە لەسەر بوونی (مشیئة:ویست) بۆ بەندە، و ویستی بەندە لە ژێر ویستی خواى گەورە دەرناچێت بەڵکو ویستی بەندە لە ژێر دەسەڵات وتواناى خواى گەورەیە -سبحانه وتعالی-.
- نەهی كردن لە شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله تەنانەت ئەگەر لە دەربڕین وقسەیشدا بێت.
- ئەو كەسەی ئەم دەستەواژە نەهی لێكراوە دەڵێت: ئەگەر باوەڕی وابێت كە ویستی بەندە وەكو ویستی الله یە -عز وجل- ویەكسانن لە گشتگیری وڕەهایی، یان باوەڕی وابێت ویستی بەندە سەربەخۆیە ؛ ئەمە شیركی گەورەیە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت ویستی بەندە لە خوار ویستی خوای گەورەیە ؛ ئەمە شیركی بچووكە.