- پەناگرتن بە خوای گەورە پەرستنە، ودەبێت بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بێت.
- پەناگرتن (إستعاذة) بە قسەی خواى گەورە -قورئان- ؛ ڕێگەپێدراوە، چونکە سیفەتێکە لە سیفەتەکانى الله -سبحانە وتعالى-، بەپێچەوانەوە پەناگرتن بە هەر خوڵقێنراوێک شیرکە.
- فەزڵ وبەرەکەتی ئەم نزایە.
- خۆپاراستن بە زیکرەکان هۆکارە بۆ پاراستنی بەندە لە شەڕ وزیانەکان.
- پەناگرتن بە جگە لە خواى گەورە لە جنۆکە وساحیر ودەجالەکان ؛ هەمووی پوچەڵە وشیرکە.
- هەرکەسێک بچێت بۆ شوێنێک یان تێیدا بمێنێتەوە لەسەفەردا ؛ ڕێگەپێدراوە ئەم نزایە بخوێنێت.