- فەزڵ وپلەوپایەى نزاکردن وئەوەى لە خواى گەورە بپاڕێتەوە ؛ ئەو زاتەى بەمەزن داناوە، ودانی بەوەدا ناوە: کە دەوڵەمەندە -سبحانه وتعالى- چونکە هەژار داواى لێناکرێت، وبیسەرە چونکە کەڕ داواى لێناکرێت، وبەخشندەیە چونکە ڕەزیل داواى لێناکرێت، و بەدەسەڵاتە چونکە بێ توانا داوای لێناکرێت، ونزیکە چونکە دوور نابیستێت، وجگە لەمانە لە سیفەتە جوان وشکۆدارەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.