- نزا کردن بنچینەی پەرستنە، هەروەکو هەموو پەرستنەکانى تر دەبێت تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێت، ونابێت هیچ یەکێکی تر بکرێتە هاوبەشی الله لەم پەرستنەدا -سبحانه وتعالى-.
- نزاکردن بریتیە لە هەقیقەت وناوەڕۆکی بەندایەتی کردن بۆ خوای گەورە، وداننانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار وتوانا ودەسەڵاتی ئەو زاتە مەزنە، وهەروەها داننانە بە هەژاری حاڵی بەندە وپێویست بوونی بە پەروەردگاری.
- هەڕەشەی توند پاداشتی خۆبەگەورەزانینە لەئاست پەرستنی الله و وازهێنان لە پاڕانەوە لێی، وئەوانەى خۆیان بەگەورەدەزانن لەئاست پاڕانەوە لە الله ؛ دەچنە دۆزەخەوە بە زەلیلی وبچووکی.