- موستەحەبە (سونەتە) کە پەرستنەکان ونوێژی نافیلە (نوێژی سونەت) بە زۆری لە ماڵدا ئەنجامبدرێت.
- نوێژکردن لەنێو گۆڕستاندا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونکە هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله وهەروەها دەبێتە هۆی زیادەڕەوی کردن لە مردووەکان، جگە لەنوێژی جەنازە نەبێت کە ڕێگەپێدراوە لەنێو گۆڕستان بکرێت.
- نەهی کردن لە نوێژکردن لە گۆڕستان و لەلای گۆڕەکان ؛ شتێکی جێگیر بوو لەلای هاوەڵان، بۆیە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لەوەى ماڵ وەکو گۆڕستانی لێبکرێت ؛ هاوەڵان پرسیاریان سەبارەت بە ئەمە نەکرد چونکە دەیانزانی ئەوە گۆڕستانە کە نوێژی تێدا ناکرێت.