/ پێداچوونەوەی ئەم قورئانە بکەن

پێداچوونەوەی ئەم قورئانە بکەن

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێداچوونەوەی ئەم قورئانە بکەن، سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بەدەستە خێرایی دەرچوونی قورئان (لە سینگ) خێراترە لە خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بەپێداچوونەوەى قورئان وخوێندنی بەبەردەوامی بۆئەوەى مسوڵمان ئەوەى لەبەریکردووە لەبیری نەچێت، و-صلى اللە علیە وسلم- جەختی لەسەر ئەمە کردەوە بەوەى قورئان دەرچوونی لە سینگ خێراترە لە خۆدەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە لەنێوە ڕاستی قاچیدا، ئەگەر مرۆڤ بەردەوام پێداچوونەوە بۆ قورئان بکات ئەوا دەیگرێت و لەبیری ناچێت بەڵام ئەگەر پێداچوونەوە نەکات ئەوا دەڕوات و لەبیری دەچێت.

Hadeeth benefits

  1. ئەو کەسەی قورئانی لەبەرە ئەگەر بەردەوام بێت لە سەر پێداچوونەوەی قورئان ئەوا دەیپارێزێت لەدڵیدا و لەبیری ناچێت بەویستی الله، ئەگەرنا ئەوا دەڕوات و لەبیری دەچێت.
  2. لە سوودەکانى پێداچوونەوەى قورئان: بەدەستهێنانى پاداشت، وبەرزبوونەوەى پلەکانە لە قیامەتدا.