/ دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن...

دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن...

لە ئەبی عبدالرحمان ئەلسولەمیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: «بۆمانیان گێڕایەوە ئەوانەی فێری قورئانیان دەکردین لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن، ووتیان: بۆیە فێری زانست وکردەوە بووین».
ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- دە ئایەت فێردەبوون لە قورئانی پیرۆز لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، ونەدەچوون فێری ئایەتی تر ببن هەتاوەکو بەتەواوى فێری ئەم دە ئایەتە دەبوون لە زانست وکردەوە، بۆیە فێری زانست وکردەوە کردن دەبوون پێکەوە.

Hadeeth benefits

  1. فەزڵ وپلەوپایەى هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- و بەپەرۆشیان لەسەر فێربوونی قورئان.
  2. فێربوونی قورئان دەبێت بەزانستەوە بێت وکردەوە کردنی لەگەڵدا بێت، نەک تەنها بە خوێندنی و لەبەرکردنی.
  3. زانست لەپێش قسە وکردەوە کردنە.