- واجبێتی دەستگرتن بە ئاین ودینداریەوە، و پەلەکردن لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان پێش ئەوەى ڕێگریەکان بێنە پێشەوە ونەهڵێن کردەوەى چاک ئەنجام بدرێت.
- ئاماژە کردن بۆ یەک لە دوای یەکی فیتنە وتاقیکردنەوەکان لە کۆتایی دونیادا، و هەرکاتێک فیتنەیەک دەڕوات؛ فیتنەیەکی تر لە پاشیەوە دێت.
- ئەگەر مرۆڤ دینداری لاواز بوو، ودەستی لێهەڵگرت بەرامبەر شتومەكی دونیایی وەكو پارە وهتد ؛ ئەمە هۆكارە بۆئەوەی تووشی لادان بێت و واز لە ئاینەكەی بهێنێت وشوێنی فیتنەكان بكەوێت.
- فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كردەوە چاكەكان هۆكارن بۆ ڕزگاربوون لە فیتنەكان.
- فیتنەكان -تاقیكردنەوەكان- دوو بەشن: فیتنەی گومانەكان -شوبهەكان- وچارەسەری بە زانست دەبێت، وفیتنەی ئارەزووەكان -شەهوەتەكان- وچارەسەری بە ئیمان وئارامگرتن دەبێت.
- فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەركەسێك كردەوەی كەمتر بێت ئەوا فیتنەكان خێراتر بەرەو لای دێن، وهەركەسێك كردەوەی زیاتر بێت ؛ نابێت لەخۆبایی بێت بەوەی كردوویەتی بەڵكو دەبێت زیاتر ئەنجام بدات.