- فەزڵ وپلە وپایەی سوپاسگوزاری لە کاتی خۆشی وئارامگرتن لە کاتی ناخۆشیدا، هەرکەسێک بەم شێوەیە بێت ئەوا پاداشتی ئەم دونیا ودواڕۆژی دەستکەوتووە، وئەوەى سوپاسگوزار نەبێت لەسەر نیعمەتەکان، وئارامگر نەبێت لەسەر ناخۆشی وکارەساتەکان، ئەوا پاداشت وەرناگرێت ولە دەستی دەچێت، وتووشی گوناهــ دەبێت.
- فەزڵ وپلە وپایەی ئیمان -باوەڕ-، پاداشت لە هەموو حاڵەتێكدا تەنها بۆ ئیماندارانە.
- سوپاسگوزاری لە کاتی خۆشی وئارامگرتن لە کاتی ناخۆشیدا ؛ لە سیفەتی ئیماندارانە.
- باوەڕبوون بە قەزا وقەدەری خوای گەورە ؛ وا لە ئیماندار دەكات ڕازی بێت لە هەموو حاڵەتێكدا، بە پێچەوانەی بێباوەڕ ؛ كە بەردەوام ناڕازیە ئەگەر تووشی زیانێك بێت، وكاتێك خوای گەورە -عز وجل- نیعمەتێكی پێدەبەخشێت سەرقاڵی دەبێت و بەهۆیەوە پشت دەكات لە گوێڕایەڵیكردنی پەروەردگار، ولە سەرپێچیكردنی فەرمانەكانی خودا بەكاریدەهێنێت.