- لە ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندە ئیماندارەکانى ئەوەیە لە تاوان وگوناهەکانیان خۆش دەبێت لە دونیادا ؛ بەهۆی توشبوونیان بە کارەسات وناخۆشیەکانى دونیا.
- ناڕەحەتی وتاقیكردنەوە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان بەمەرجی بوونی ئیمان، بۆیە ئەگەر بەندە ئارامی گرت وناڕازی نەبوو ؛ پاداشت دەدرێتەوە.
- هاندان بۆ ئارامگرتن لە هەموو كات وحاڵەتێكدا، لەو شتانەی پێی خۆشە ولە ئەوانەیشی پێی ناخۆشە، ئارام دەگرێت بۆئەوەی ئەو شتانەی خوای گەورە لەسەری واجبی كردووە ؛ جێبەجێی بكات، وئارام دەگرێت بۆئەوەی دوور بكەوێتەوە لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە، وبە هیوای پاداشتی الله یە ولە سزای دەترسێت.
- كاتێك دەفەرموێت: (پیاو وئافرەت لە ئیمانداران) ؛ زیاد كردنی دەستەواژەی -مؤمنة- لە فەرموودەكە بەڵگەیە بۆ زیاتر جەختكردنەوە لەسەر ئەم پاداشتە بۆ ئافرەتان، ئەگەرنا تەنها وشەی -مؤمن- بەس بوو وئافرەتیشی دەگرتەوە؛ چونكە وشەی -مؤمن- تایبەت نییە بۆ پیاوان، بۆیە ئەگەر ئافرەتیش تووشی ناخۆشی وتاقیكردنەوە بێت وئارام بگرێت ؛ ئەویش بەهەمان شێوە پەیمانی پێدراوە كە پاداشت بدرێتەوە بە لێخۆشبوون لە گوناهـ وتاوانەكان.
- ئەو شتەی ئازاری یەك لەدوای یەك لەسەر بەندە كەم دەكاتەوە بریتیە لە بەهیوا بوون بە فەزڵ وپلەی بەرز بەهۆی ئەو ناڕەحەتی وتاقیكردنەوانەوە.