/ بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت

بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت

لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی تووشی مسوڵمان دەبێت لە نەخۆشی وغەم وخەفەت وناڕەحەتی وكارەسات وترس وبرسێتی -تەنانەت ئەگەر دڕكێكیش بچێت بەپێیدا وتووشی ئازاری بكات-، ئەمانە دەبنە هۆی كەفارەت بۆ گوناهەكانی ودەیسڕنەوە.

Hadeeth benefits

  1. ڕوونكردنەوەی فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەكانی ؛ ئاماژە بۆی لێرەدا بەوەیە لێیان خۆشدەبێت بەكەمترین زیان كە تووشیان دەبێت.
  2. دەبێـت مسوڵمان بەهیوای پاداشتی الله بێت؛ كاتێك تووشی هەر ناڕەحەتی وكارەساتێك دەبێت، وهەروەها ئارام بگرێت لەسەر هەموو دژواریەكی بچووك وگەورە ؛ بۆئەوەی پلەی بەرز بێتەوە وپەروەردگاری لە گوناهەكانی خۆش بێت.