/ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بپژمیایە: یەكەم: دەستی یان جلەكانی لەسەر دەمی دادەنا ؛ بۆئەوەی لە دەمی یان لە لوتیەوە شتێك دەرنەچێت كە ئازاری كەسی دانیشتوو بدات. دووەم: دەنگی نزم دەكردەوە وبەرزی نەدەكردەوە.

Hadeeth benefits

  1. ڕوونکردنەوەى سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى پژمیندا وشوێنکەوتنی ئەو لەم بابەتەدا.
  2. سونەتە -موستەحەبە- پارچە قوماشێک یان هەرشتێکی پاک لەسەر دەم ولووتی دابنێت لە کاتی پژمیندا ؛ بۆئەوەى شتێکی لێوە دەرنەچێت کە ئازاری ئەو کەسانە بدات کە لە نزیکی دانیشتوون.
  3. نزمکردنەوەى دەنگ لە کاتی پژمیندا داواکراوە، وئەمیش ئەوپەڕی ئەدەبە ولە ڕەوشتە جوانەکانە.