- کەسێک سیر یان پیاز یان کەوەری خواردبێـت نەهی لێكراوە بێت بۆ مزگەوت.
- لە پاڵ ئەم شتانەش، نەهی كردنەكە هەموو شتێک دەگرێتەوە کە بۆنی ناخۆش بێت ونوێژخوێنەکان ئازار بدات، وەکو بۆنی دوكەڵ وتوتن وهتد.
- هۆكاری قەدەغە كردن بەهۆی بۆنەكەیەتی، ئەگەر بۆنە ناخۆشەكەی لاچوو بەهۆی زۆر لێنان یان شتی تر؛ ئەوا مەكروهیەتیش نامێنێت.
- مەکروهێتی خواردنی ئەم شتانە بۆ ئەو کەسەی ئامادەی نوێژ دەبێت لە مزگەوتدا؛ بۆئەوەى نوێژی بەکۆمەڵی لەدەست نەچێت لە مزگەوت، بەڵام ئەگەر بیخوات وەکو فێڵێک بۆئەوەى ئامادەى نوێژی بەكۆمەڵ نەبێت ئەوا لێرەدا حەرام دەبێت.
- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیر وهاوشێوەکانى نەدەخوارد، وئەمیش بەهۆی ئەوە نییە كە حەرامە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە ئەو گفتوگۆ لەگەڵ جبریل دەكات -علیه السلام-.
- جوانی شێوازى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی حوکم دەکات وهۆکارەکەى ڕووندەکاتەوە؛ بۆئەوەى گوێگر دڵنیا بێت لە زانینی مەبەست ودانایی لەم حوکمە.
- قازی دەڵێت: زانایان ئەم فەرموودەیە دەكەن بە پێوەر لەسەر هەموو شوێنێكی تر كە نوێژی بەكۆمەڵی تێدا ئەنجام دەدرێت جگە لە مزگەوت؛ وەكو موسەڵای جەژن وشوێنی نوێژكردن لەسەر جەنازە وهتد لەو شوێنانەی خەڵكی كۆ دەبنەوە بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان، هەروەها شوێنی دانیشتنی فێربوونی زانست وزیكر وهتد، بەڵام بازاڕ وشوێنەكانی تری هاوشێوەی ناگرێتەوە.
- زانایان دەڵێن: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەركەسێك سیر وهاوشێوەكانی بخوات ؛ ئەوا حەرامە بێتە نێو مزگەوتەوە ئەگەرچیش مزگەوتەكە چۆڵ بێت، چونكە مزگەوت شوێنی كۆبوونەوەی فریشتەكانیشە، وفەرموودەكە بەشێوەیەكی گشتی نەهی كردنەكە باسدەكات.