- لە ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە: ووتنی: (بسم الله) لە سەرەتادا.
- منداڵان فێری ئاداب وهەڵسوكەوتە جوانەكان دەكرێن، بەتایبەت ئەگەر لەژێر سەرپەرشیاریدا بن.
- نەرمونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وسینگ فراوانی لەفێركردنی منداڵان وپەروەردەكردنیان.
- لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە کە مرۆڤ لە پێشی خۆیەوە خواردن بخوات، ودەست نەبات بۆ خواردنی پێش کەسێکی تر کە تایبەتە بە ئەو کەسە، بەڵام ئەگەر خوانەكە خواردنی جۆراوجۆری بوو ؛ ئاساییە بەشی خۆی بهێنێت.
- پابەند بوونی هاوەڵان بەو ئادابانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێریانی کردبوو، وئەمەش وەرگیراوە لە وتەی عومەر کە دەڵێت: لەو کاتەوە من بەو شێوەیە نان دەخۆم.