- واجبە لە سەر ئیماندار کە وا لە خەڵکی بکات خوای گەورەیان خۆش بوێت، وهانیان بدات بۆ کرەوەی چاک وخێر.
- پێویستە کەسی بانگخواز بۆ ﻻی خوای گەورە بە داناییەوە بڕوانێتە مەسەلەی بانگەواز کردنی خەڵکی بۆ ئاینی ئیسلام.
- موژدەدان هۆکاری ئاسوودەیی وبەرەو پیر چون ودڵنیاییە بۆ بانگ خواز، وهەروەها هۆکارە بۆ قبوڵکردنی ئەو شتەی کە بانگخواز بۆ خەڵکی دەخاتە ڕوو.
- کار قورسکردن لە سەر خەڵکی هۆکارە بۆ ڕەتاندان وپشت هەڵکردن و گومانکردن لە قسەکانی بانگخواز.
- فراوانی ڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەکانی کە ئاینێکی لێبوردە وشەریعەتێکی ئاسانی بۆیان داناوە.
- ئەو ئاسانکاریەى فەرمانیپێکراوە ئەوەیە کە شەریعەت پێی هاتووە.