- ئاسانكاری ولێبووردەیی شەریعەتی ئیسلامی، ومامناوەند بوونی لەنێوان زیادەڕەوی وكورتڕەویدا.
- دەبێت بەندە فەرمانەكان جێبەجێی بكات هێندەی دەتوانێت، بەبێ شلڕەوی وبە بێ توندڕەوی.
- دەبێت بەندە ئەو کاتانە هەڵبژێرێت کە تێیدا چالاکە لە پەرستندا، وئەم سێ كاتە بەتایبەتی لە ئاسانترین كاتەكانن لەسەر لاشە بۆ ئەنجامدانی پەرستن.
- ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: وەكو ئەوە وایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتارەكەی بۆ ڕێبوارێك بێت بۆ مەبەستێك ئەم ڕێنموێنیانەی دەكات، وئەم سێ كاتە باشترینن بۆ سەفەر كردن، بۆیە ڕێنموێنی كرد بۆ ئەو كاتانەی تێیدا چالاكە؛ چونكە ئەگەر بە شەو وڕۆژ سەفەر بكات ئەوا ماندوو دەبێت وبەردەوام نابێت، بەڵام ئەگەر لەم كاتانەدا سەفەر بكات كە تێیدا چالاكە ئەوا بەردەوام دەبێت بەبێ ناڕەحەتی.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا ئاماژە كراوە بۆ جێبەجێكردنی ڕوخسەتە شەرعییەكان، چونكە پێداگیری لەسەر شتێك لەكاتی بوونی ڕوخسەتدا ؛ ئەمە زیادەڕەوییە، وەكو كەسێك وایە كە واز لە تەیەموم كردن دەهێنێت لەكاتێكدا ناتوانێت ئاو بەكاربهێنێت بۆیە كاتێك ئاو بەكاردەهێنێت زیانی پێدەگات.
- ئیبن مونیر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی، ئێمە وئەوانەی پێش ئێمەیش بینیمان ؛ هەركەسێك زیادەڕەوی بكات لە ئایندا ئەوا بەردەوام نابێت، مەبەست ڕێگرتن لە بەدەستهێنانی كامڵترین نییە لە پەرستنەكاندا چونكە ئەمە شتێكی چاكە، بەڵكو ڕێگرتنە لە زیادەڕەوی كە سەرەنجامەكەی بێزاریە، یان زیادەڕەوی لە سونەتەكاندا كە ببێتە هۆی وازهێنان لە باشتر، وەكو كەسێك بەدرێژایی شەو نوێژ دەكات ودواتر دەخەوێت؛ وئەمە ببێتە هۆی ئەنجام نەدانی نوێژی فەرز -نوێژی بەیانی- لەگەڵ جەماعەتدا یان لەكاتی خۆیدا پاش ئەوەی خۆر دەردەچێت.