- واجبە مرۆڤ چی بۆ خۆی پێی خۆشە ؛ بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، چونکە نەفی کردن ونەبوونی ئیمان لە ئەو کەسەی کە ئەوەى بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براکەی پێی خۆش نییە؛ ماناى ئەوەیە ئەمە واجبە.
- برایەتی لە پێناو خواى گەورە لەسەرووی برای ڕەچەڵەکە ؛ بۆیە مافەکانى واجبترە.
- حەرامبوونی هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەم خۆشەویستیە لە قسە وکردەوەکان وەکو فێڵکردن وغەیبەت کردن وحەسوودی بردن ودەستدرێژی کردنە سەر مسوڵمان یان ماڵ وسامانی یان کەسایەتی وشەرەفی.
- بەكارهێنانی هەندێك دەستەواژەی هاندەر لەسەر ئەم كردەوەیە وەكو: (بۆ براكەیشی).
- كیرمانی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: هەروەها ئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ براكەیشی پێی ناخۆش بێت ؛ ئەمیش لە ئیمانەوەیە، لە فەرموودەكەدا باسی نەكرد چونكە خۆشویستنی شتێك ئاماژەیە بۆ ڕق لێبوون لە دژەكەی، بۆیە باس نەكردنی بەهۆی ئەم ئاماژەیە بووە.