- هاندان وئامۆژگاری بۆ دڵسۆزبوون -ئیخلاص-، چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوەی لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامدراوە.
- ئەو کردەوانەی مەبەست لێیان نزیکبوونەوەیە لە الله -عز وجل- ئەگەر کەسێک ئەنجامی بدات وەکو خوویەک (عادەتێک) ئەوا ئەو کەسە پاداشت نادرێتەوە ئەگەرچیش شێوازی ئەنجامدانەکەی دروست بێت، دەبێت مەبەست ونیەتی : نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە بەم پەرستنە وداواکردنی پاداشت مەبەستی بێت.