- گەورەیی مافی دراوسێ و واجبە گرنگی بە ئەم مافە بدرێت.
- زۆر جەختکردنەوە لەسەر مافى دراوسێ بە وەسیەت وئامۆژگاریکردن لەجبریلەوە ؛ مانای ئەوەیە کە گرنگە ڕێزی لێبگیرێت وخۆشەویستی بۆی هەبێت وچاکەکاری بەرامبەر بکرێت، وزیانی لە سەر لابدرێت، وسەردانی نەخۆشی بکرێت، وپیرۆزبایی لێبکرێت لە کاتی خۆشیدا، ودڵدانەوە هەبێت بۆی لە کاتی ناخۆشیدا.
- هەرچەندە دەرگای دراوسێ نزیکتر بێت ئەوا مافی زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە.
- تەواوی وکەماڵی شەریعەت لەوەى پێی هاتووە کە دەبێتە هۆکاری چاککردنی کۆمەڵگا ؛ لەوانەش چاکەکاری بەرامبەر دراوسێ ولابردنی زیان لەسەری.