- خەڵكی لە ئیماندا (باوەڕدا) پلەوپایەیان جیاوازە.
- بەهێزبوون لە کردەوەکردندا؛ سونەتە، چونکە بەهۆیەوە مرۆڤ هێندە سوودی دەستدەکەوێت کە بەهۆی لاوازبوونەوە هێندەى دەست ناکەوێت.
- پێویستە مرۆڤ سوور بێت وهەوڵبدات بۆ ئەو شتانەى کە سوودی بۆی دەبێت، ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەى کە سوودی بۆی نییە.
- واجبە ئیماندار داواى یارمەتی بکات لە خواى گەورە لە هەموو کاروبارێکیدا، ونابێت تەنها متمانە بە خۆی بکات.
- فەرموودەکە جەختکردنەوەى تێدایە سەبارەت بە بوونی(قەزا وقەدەر)، وباوەڕ بە قەزا وقەدەر پێچەوانەی هەوڵدان وجێبەجێكردنی هۆکارەکان نییە.
- نەهی كردن لە ووتنی (ئەگەر) لەڕوانگەی ناڕەزایی وتوڕەیی وبێزاری دەربڕین؛ لەكاتی دابەزینی كارەسات وناڕەحەتیەكان، وحەرامێتی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە قەزا وقەدەری خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.