- گرنگی بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوت، وگرنگیدان بە نوێژەكان وسەرقاڵ نەبوون لێیان.
- جوانی خستنەڕووی بابەتەكە لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ سەرەتا باسی پاداشتێكی مەزنی كرد بۆ هاوەڵان لەڕێگەی پرسیارەوە، وئەمیش شێوازێكە لە شێوازەكانی فێركردن.
- سوودی خستنەڕووی بابەت بە پرسیار و وەڵام: قسەكان زیاتر جێگیر دەبن لە نەفسدا چونكە گوێگر وەڵامی لا ڕوون نییە وحەز دەكات بۆی ڕوون بێتەوە.
- نەوەوی دەڵێت: ئەمە خۆئامادەكردنی ڕاستەقینەیە بۆ جیهاد ؛ كە ئامۆژگاری كراوە بۆ ئەنجامدانی، وشەكە لە زمانی عەرەبیدا (رباط)ە كە بە مانای بەستنەوە دێت، وەكو ئەوە وایە خۆی بەستبێتەوە لەسەر گوێڕایەڵیكردنی خوای گەورە، ووتراوە: لە باشترین جۆرەكانی خۆئامادەكردنە بۆ جیهاد، هەروەها ووتراوە: جیهادی ڕاستەقینە بریتیە لە جیهادكردنی نەفس، لەوەیە مانای ئەو خۆئامادەكردنە بێت بۆ جیهاد كە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت ؛ واتا: ئەمیش جۆرێكە لە جۆرەكانی جیهاد كردن.
- لە فەرموودەكەدا وشەی (رباط) دووبارە كراوەتەوە كە بە مانای (خۆئامادەكردن بۆ جیهاد) دێت، ولە پێشیدا ناسێنراوە بە (ال) ی ناساندن؛ ئەمیش بۆ بەگەورەدانانی ئەم كردەوانەیە.