- بەپەرۆشی هاوەڵان بۆ فێربوونی ئەو تایبەتمەندی وکردەوانە لە ئایندا کە سوودی دەبێت بۆ دونیا وقیامەت.
- سەلام كردن وخواردن بەخشین لە چاكترینی نێو كردەوەكانن لە ئیسلامدا ؛ چونكە فەزڵ وپلەیان بەرزە لەبەر پێویستی خەڵکی پێیان لە هەموو كاتێكدا.
- بەم دوو خەسڵەتە چاكەكاری دێتە دی بە قسە وكردەوە، وئەمەش باشترین شێوازی چاكەكارییە.
- ئەم تایبەتمەندی وكردەوانە پەیوەستن بە مامەڵەكردنی نێوان مسوڵمانان، وتایبەتمەندی وكردەوەی تر هەیە سەبارەت بە مامەڵەكردنی بەندە لەگەڵ پەروەردگاری.
- دەستپێكردن بە سەلامكردن تایبەتە بە مسوڵمانان، مسوڵمان دەست پێشخەری ناکات بەسەلام کردن لە كافرەکان.