- چوونە بەهەشت تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ئیمانیان -باوەڕیان- هەیە.
- لە کامڵی ئیمانە کاتێک مسوڵمان هەرچیەک بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت.
- بڵاوكردنەوەی سەلامكردن لەنێوان مسوڵمانان ؛ سونەتە، وهۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی وئاسایش لەنێوانیاندا.
- سەلام تەنها لە مسوڵمان دەکرێت، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (بینکم) واتە: (لە نێوانتان).
- سەلامكردن دەبێتە هۆی نەهێشتنی: دەنگ دابڕان وپشت لێكردن -هەجركردن- وڕق وكینە.
- گرنگی خۆشەویستی لەنێوان مسوڵمانان، هۆکارێکی کامڵی ئیمانە.
- لە فەرموودەیەكی تردا شێوازی تەواوی سەلامكردن هاتووە كە بەم شێوەیە: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وتەنها ووتنی: (السلام عليكم) دروستە.