/ مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)...

مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێک مافەکانی مسوڵمان دەکات لەسەر برای مسوڵمانی، مافى یەکەم: وەڵامدانەوەى سەلامکردنی هەرکەسێک کەسەلامت لێ دەکات مافى دووەم: سەردانیکردنی نەخۆش ودڵدانەوەى. مافى سێیەم: شوێنکەوتنی جەنازە لەماڵەوە بۆ شوێنی نوێژکردن لەسەری وپاشان هەتاوەکو دەخرێتە گۆڕەوە مافى چوارەم: وەڵامدانەوەى بانگهێشت کردنت بۆ خواردنی نانی هاوسەرگیری وهور خواردنێکی تربێت. مافى پێنجەم: وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت ودەڵێت: (الحمد لله) واتە: (حەمد وستایش بۆ الله)، پێی بڵێیت: (یرحمک الله) واتە: (خواى گەورە ڕەحمت پێبکات)، پاشان ئەوەى پژمی دەڵێت: (يهديكم الله ويصلح بالكم) واتە: (خودا هیدایەتتان بدات وکاروبارتان باش بکات).

Hadeeth benefits

  1. مەزنی ئاینی ئیسلام لە جەختکردنەوە لە مافەکان لەنێوان مسوڵمانان و پتەوکردنی پەیوەندی برایەتی وخۆشەویستی لە نێوانیان.