- ئەو كاتە مرۆڤ بە کامڵی ئاینی ئیسلامی جێبەجیکردووە ؛ کە هەرگیز زیان نەدات لە خەڵکی، جا زیانلێدانى هەستپێکراو یان واتایی بێت.
- بەتایبەت باسی زمان ودەست كراوە ؛ چونكە زۆر هەڵە دەكەن وزۆر زیان دەگەیەنن، وزۆرینەی شەڕ وخراپەكان بەهۆیانەوە ڕوودەدات.
- ئامۆژگاری کردن بە وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، وخۆ پابەندکردن بەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- فەرمانی پێکردووە.
- باشترین مسوڵمان ئەوەیە کە مافەکانى خواى گەورە جێبەجێ دەکات -سبحانه وتعالى- ومافەکانى مسوڵمانانیش جێبەجێ دەکات.
- دەستدرێژی کردن وسنوور تێپەڕاندن لەوەیە بە قسە یان کردەوە بێت.
- كۆچی كامڵ وتەواو بریتیە لە دووركەوتنەوە و بەجێهێشتنی ئەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە -سبحانه وتعالی- .