- ڕاستگۆیی ڕەوشتێکی جوان وڕێزدارە ئەمیش بە هەوڵدان وتێکۆشان بەدەست دێت، بۆیە کەسێک بەردەوام ڕاستگۆیە وبە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت، هەتاوەکو ڕاستگۆیی دەبێتە سروشت وخووی، ولای خواى گەورە بە ڕاستگۆ وچاکەکار دەنووسرێت.
- درۆکردن ڕەوشتێکی ناشیرینە بەهۆی زۆری درۆکردنەوە کەسێک دەبێتە درۆزن بە قسە وکردەوە، هەتاوەکو درۆکردن دەبێتە سروشت وخووی، وپاشان لای خواى گەورە بە درۆزن دەنووسرێت.
- ڕاستگۆیی ئەم مانایە لەخۆ دەگرێت: ڕاستگۆیی لە قسەكردندا، وئەمیش پێچەوانەی درۆكردنە، وڕاستگۆیی لە نیەتدا بریتیە لە دڵسۆزی، وڕاستگۆیی لە هیمەت وپێداگیری لە ئەنجامدانی خێر وچاكە، وڕاستگۆیی لە كردەوەدا، وڕاستگۆیی لەوەی ناخ وڕووكەشی وەكو یەك بێت، وڕاستگۆیی لە حاڵەتەكاندا ؛ وەكو ڕاستگۆیی لە ترس وهیوا وهتد، هەركەسێك ئەم سیفەتانە یان هەندێكیانی تێدا بێت ؛ ڕاستگۆیە.