/ ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت

ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە بەندەى ئیماندار بە الله وڕۆژی قیامەت کە گەڕانەوەى بۆ ئەوێیە ولەوێ لەسەر کردەوەکانى پاداشت دەدرێتەوە، ئیمانەکەى هانی دەدات بۆ ئەنجامدانى ئەم ڕەوشتە جوانانە: یەکەم: قسەی جوان: لە تەسبیح وتەهلیل (ووتنی: سبحان الله و ﻻ إله إﻻ الله)، وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپە، وبەدیهێنانى ئاشتەوایی لەنێو خەڵکی، وئەگەر ئەمانە نەکات ئەوا با بێدەنگ بێت وزیان وئازاردانى خۆی بەدوور بگرێت لە مسوڵمانان وزمانى بپارێزێت. دووەم: ڕێز گرتنی دراوسێ: ئەمیش بەچاکەکاربوون بەرامبەری وئازار نەدانى. سێیەم: ڕێز گرتنی ئەومیوانەى سەردانت دەکات: بە وشەى جوان وپێشکەشکردنی خواردنی چاک وهتد.

Hadeeth benefits

  1. باوەڕبوون بە خوای گەورە وڕۆژی دوایی بنچینەی هەموو خێرێکە، و وا لە مرۆڤ دەکات هەموو خێرێک ئەنجامبدات.
  2. هۆشداری وئاگادارکردنەوە لە بەڵا وکارەساتەکانی زمان.
  3. ئاینی ئیسلام ئاینی خۆشەویستی وڕێزلێگرتن وبەخشینە.
  4. ئەم ڕەوشتانە لە بەشەکانی (لقەکانی) ئیمانن ولە ئەدەب وخوڕەوشتە باڵاکانن.
  5. زۆر قسەکردن لەوەیە مرۆڤ تووشی مەکروهـ وحەرام بکات، وسەلامەتی ئەوەیە قسە نەکرێت مەگەر لەشتێک خێر وچاکەى تێدا بێت.