- ئامۆژگاری کردن بە هاوكاری ویەكگرتوویی وجێبەجێکردنی پێویستی لاوازەكان.
- پەرستن هەموو کردەوەیەکی چاک دەگرێتەوە، ودابینكردنی پێویستی بێوەژن وهەژارەكان ؛ پەرستنە.
- ئیبن هوڕەیڕە دەڵێت: مانای ئەوەیە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەمانەی پێكەوە بۆ دەنووسێت ؛ ئەوەی ڕۆژوو دەگرێت بە بەردەوامی وشەو نوێژ دەكات بە بەردەوامی وجیهاد دەكات بە بەردەوامی، چونكە پێویستیەكانی بێوەژنێکی دابینكردووە ؛ لەجیاتی مێردەكەی، وپێویستی هەژارەكەی دابینكردووە ؛ كە نەیتوانی بۆ خۆی دابینی بكات، بۆیە كاتێك ئەوەی زیاتر بوو لەڕزقی پێویستی بەخشی وماندووبوونەكەی كرد بە خێر ؛ سوودەكەی بۆی ئەوەیە كە پاداشت دەدرێتەوە یەكسان بە پاداشتی ڕۆژووگر وشەونوێژكار وموجاهید.