/ پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت

پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت

لە ئەبی بەرزەی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».
تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ڕێگا نادات بە تێپەڕبوونی هیچ یەكێك لە شوێنی لێپرسینەوە بەرەو بەهەشت یان دۆزەخ هەتاوەكو پرسیاری ئەم شتانەی لێدەكات: یەكەم: ژیانی لە چیدا بەسەربرد؟ دووەم: زانستەكەی ؛ ئایا لەپێناو الله فێری بوو؟ وئایا كردەوەی پێكرد؟ وئایا گەیاندی بە ئەوانەی شایستەن پێیان بگات؟ سێیەم: سامانەكەی لە كوێوە پەیدا كرد لەڕێگای حەڵاڵ یان حەرام؟ ولە چیدا خەرجی كرد؟ لە شتێك كە هۆكاری ڕەزامەندی یان توڕەیی الله یە؟ چوارەم: لاشە وهێز وگەنجی لە چیدا بەكارهێنا؟

Hadeeth benefits

  1. ئامۆژگاری کردن بۆ بەهەلزانینی ژیانی دونیا بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکانەى کە دەبنە هۆی ڕەزامەندی الله -سبحانه وتعالی- .
  2. نیعمەتەکانی الله لەسەر بەندەکان زۆرن، و الله پرسیار لە بەندە دەکات سەبارەت بەو نیعمەتانەى تێیدا بووە لە ژیانیدا، بۆیە دەبێت بەكاریان بهێنێت لە ڕەزامەندی الله .