لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
ku
English
العربية
español
português
Français
Русский
اردو
azərbaycanca
Ўзбек
Deutsch
Shqip
فلبيني مرناو
براهوئي
български
বাংলা
ဗမာ
bosanski
polski
தமிழ்
ไทย
татар теле
română
isiZulu
سنڌي
සිංහල
Kiswahili
svenska
нохчийн мотт
Soomaali
тоҷикӣ
غجري
Pulaar
Pulaar
Tiếng Việt
قمري
कश्मीरी
한국어
македонски
bahasa Melayu
മലയാളം
magyar
हिन्दी
Hausa
Èdè Yorùbá
ελληνικά
қазақ тілі
فارسی
Türkçe
עברית
中文
Bahasa Indonesia
Wikang Tagalog
dansk
پښتو
Tamazight
አማርኛ
أنكو
ئۇيغۇرچە
Luganda
తెలుగు
日本語
ትግርኛ
غموقي
Кыргызча
नेपाली
Kurdî
italiano
Nederlands
čeština
українська
eesti
suomi
Адыгэбзэ
Norwegian
latviešu
slovenščina
монгол
íslenska
ქართული
tamashaq
ދިވެހި
Հայերէն
slovenčina
Afrikaans
Türkmençe
башҡорт теле
afaan oromoo
ភាសាខ្មែរ
ಕನ್ನಡ
Bassa
Lingala
lietuvių
bamanankan
Soninke
Malagasy
Mandinka
Sängö
Wollof
Cham
Qhichwa simi
Српски
Afaraf
hrvatski
Kinyarwanda
aymar aru
Jóola
Bi zimanê Kurdî
Akan
ଓଡ଼ିଆ
Chichewa
авар мацӀ
Igbo
isiXhosa
मराठी
Fɔ̀ngbè
ગુજરાતી
Mɛnde
ГӀалгӀай
Mõõré
অসমীয়া
Maguindanao
Dagbani
Yao
Ikirundi
Bisaya
Ruáingga
فارسی دری
Sesotho
ਪੰਜਾਬੀ
créole
ພາສາລາວ
لاپهڕهی سهرهكی
ئێمه كێین
Contact Us
/
هەرکەسێک ناڕەحەتيەک لابدات لەسەر ئیماندارێک لە ناڕەحەتیەکانی دونیا؛ ئەوا خواى گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانى قیامەتی لەسەر لادەدات، وئەوەى ئاسانکاری بکات بۆ قەرزدارێک یان هەژارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئاسانکاری بۆ دەکات لە دونیا وقیامەتدا، وئ...
هەرکەسێک ناڕەحەتيەک لابدات لەسەر ئیماندارێک لە ناڕەحەتیەکانی دونیا؛ ئەوا خواى گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانى قیامەتی لەسەر لادەدات، وئەوەى ئاسانکاری بکات بۆ قەرزدارێک یان هەژارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئاسانکاری بۆ دەکات لە دونیا وقیامەتدا، وئ...
له ئەبو هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وآله وسلم- دەفەرموێت: «هەركەسێك يارمەتى موسڵمانێك بدات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکی دونیايى لەسەر لابدات؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەدات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورە کاریش بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەك ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆ ئەوەی عیلم وزانينێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وپێداچوونەوە بکەن؛ ئەوا بێگومان دڵ ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك کار وكردەوەی کەموکورتی تێدابێت وپاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵە فریای ناکەون ونابنە هۆی پێشخستنی».
موسلیم گێڕاویەتیەوە
شیکردنەوە
سوودەکانی فەرموودەکە: ئەوەى ناڕەحەتیەک لابدات لەسەر مسوڵمانێک، یان کار ئاسانیەکی بۆ بکات بەهۆی کارێک کە لەسەری قورس بوو، یان مسوڵمانێک بپۆشێت بەهۆی هەڵەیەک یان تاوانێک ئەوا خواى گەورە پاداشتی ئەویش دەداتەوە لە ڕەگەزی ئەو کردەوانەى کە سوودی گەیاند بە برا مسوڵمانەکەى، خوا گەورە بەندە سەرفراز دەکات لە دونیا وقیامەتدا کاتێک یارمەتی برای مسوڵمانى دەدات بەهۆی کارێک کە لەسەری قورس بووە، وئەوەى ڕێگایەکی هەستپێکراو بگرێتە بەر وەکو ئامادەبوونی ئەڵقەکانى فێربوونی قورئان خوێندن ودانیشتن لە لای زانایان بۆ مەبەستی فێربوون، یان ڕێگایەکی واتایی بگرێتەبەر کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانى ئەم زانستە وەکو پێداچوونەوەى وبیرکردنەوە وهەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە زانستە بەسوودەکان وجگە لەمانە. ئەوەى ئەم ڕێگایانە بگرێتە بەر بە نیەتێکی چاک وڕاستگۆیانەوە ئەوا خواى گەورە سەرکەوتووی دەکات بۆ بەدەستهێنانى زانستی بەسوود کە ڕێگایەکە بەرەو بەهەشت، وئەوانەى کۆ دەبنەوە لە ماڵێک لە ماڵەکانى خواى گەورە بۆ خوێندنەوە وفێربوونی قورئانی پیرۆز؛ خواى گەورە سەکینەت وئارامی وڕەحمەت دادەبەزێنێتە سەریان وفریشتەکان ئامادەی ئەو جۆرە دانیشتنانە دەبن وخواى گەورە لە سەرەوەى ئاسمانەکان باسیان دەکات، وهەموو ڕێزداری وشەرەفمەندیەک بە کردەوەى چاکە نەک بە ڕەچەک وبنەماڵە.
Share
Use the QR code to easily share the message of Islam with others
Copy Link
copied!
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
ناو
پۆستی ئهلیكترۆنی (ئیمەیڵ)
دهقی پهیامـهكه
پهیوهندیمان پێوه بكه
×
سوپاس بۆ پهیامهكهت... به یارمهتی خوا تهماشا دهكرێت
Share