- پێکهاتەى ئێسکەپەیکەری مرۆڤ وجومگەکانى لە گەورەترین نیعمەتەکانى خواى گەورەیە لەسەر مرۆڤ، بۆیە بۆ هەرئێسکێک پێویستە ڕۆژانە خێرێک بکرێت بۆ سوپاسگوزاری دەربڕین لەسەر ئەو نیعمەتە.
- هاندان بۆ نوێکردنەوەى سوپاسگوزاری لە هەموو ڕۆژێکدا بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو نیعمەتانە.
- هاندان بۆ بەردەوامبوون لەسەر كردەوە سونەتەكان وخێركردن لە هەموو ڕۆژێك.
- فەزڵ وپلەوپایەی چاککردنەوەى پەیوەندی لە نێوان خەڵکی.
- ئامۆژگاری وهاندان بۆ یارمەتیدانى برای مسوڵمان، چونکە یارمەتیدانی مسوڵمان خێر وچاکەیە.
- ئامۆژگاری کردن بە ئامادەبوونی نوێژە بەکۆمەڵەکان وچوون بۆ ئەنجامدانیان، وئاوەدانکردنەوەى مزگەوتەکان.
- واجب بوونی ڕێزگرتن لە ڕێگاوبانی مسوڵمانان ئەمیش بە دوورخستنەوەى ئەوەى ئازاریان پێدەگەیەنێـت وزیانیان لێدەدات.